جێژنی بەهاری کوردی تا خۆراکە تایبەتەکانی  خەڵکی کرماشان لە زستان و سەرما

لە میراتە فەرهەنگییە نەبینراو و مەعنەوییەکانی کرماشان دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر جێژنی بەهار کوردی، جێژنێک کە لە مێژوو و شارستانیەت و فەرهەنگی خەڵکی کرماشان بەجێ ماوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەردەمانی کۆنەوە مانگ و ڕۆژانی زستان دابەش بووەتە سەر چەند بەشدا و چل ڕۆژی یەکەمی وەرزی زستان واتا یەکی بەفرانبار تا دەی ڕێبەندان یان پێ دەوت چلە گەورە کە هەم سەرما و سۆڵە زیاتر بوو و هەم درێژتریش بوو و لە دەی ڕێبەندانەوە تا یەکی ڕەشەممە کە لە بواری کاتەوە نیوەی چلە گەورەیە، وەکوو چلە بچووک ناودێر کراوە.

هەندێک لە خێڵ و هۆزەکان لە یەکی ڕەشەممەوە کە سەرما کەم دەبووەوە و وردە وردە گژ و گیا شین دەبوو، پێیان دەوت دەسپێکی بەهار و بە پێی وێژەی فۆکلۆر، خەڵک، زستانیان دابەش دەکردە سەر چەند بەشەوە و بۆ هەر بەشێکی ناوێکیان ناودێر دەکرد.

بەهاری کوردی لە جێژن و ئایینە زستانانەکانی ناوچەی کوردنشینە کە لە ڕابردووەوە تا ئێستا لە ناوچە جیاجیاکان لە مانگی دووهەمی زستانەوە و نزیک بە دوو مانگ پێش هاتنی وەرزی بەهار دەست پێدەکرا و هۆکاری سەرەکیشی هاتنی پێشەکیی وەرزی بەهار، گەرم بوونی زەوی و نەمانی سەرما و سۆڵەیە.

جێژنی بەهاری کوردی بە هەندێک یاسا و دابونەریتەوە بەڕێوە دەچێت لەوانە جلی نوێ لەبەر کردنی تا لێنانی خۆراک و شیرینی خۆجەیی و خوێندنی شێعر و گۆرانی و یاری خۆجەیی تا هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ کوتان و سەردانی خزم و کەسوکار کە هەموویان بۆ شوکرانەبژێری نیعمەتەکانی خودا ئەنجام دەدران.

بەهاری کوردی لە کتێبی “ اشنایی بە دانش بومی دامداران کوچرو ایل کلهر کرمانشاه” لە نووسینی عەبدولحەمیر پاپزەن و نەشمیل ئەفشارزادە بە سێ مانگی گیاباریک ) لە 30 ی بەفرانبار تا 29 ی ڕێبەندان(، نەورۆز مانگ ) لە 30 ی ڕیبەندان تا 29 و جۆزەردان واتا لە 6 ی خاکەلێوە تا چواری گوڵان دابەش دەکرێت و لە یەک تا پێنجی خاکەلێوەش ناوی پەنجەیە کە بە پێنج ڕۆژی دزراو بەناوبانگە.

بۆ جێژنی بەهار کوردی نانی تایبەت دەکەن و مۆرێكی شین لە ناو هەویرەکە دادەنێن و دواتر نانی لێ دروست دەکەن و لە نێوان بەشداربووانی دابەشی دەکەن و هەر کەسێک کە مۆرە شینەکەی بەر بکەوێت ئەوا ئەو کەسە بەختەوەرە و ساڵێکی پڕ لە خێر و بەرەکەتی دەبێت.

لێنانی ئاش و چێشتی خۆجەیی تایبەتی هەر وەرزێک لە کرماشان یەکێکی دیکە لە میراتە هەست پێنەکراوەکان دێتە ئەژمار. لە ئەو پارێزگایە لە وەرزی زستاندا جۆرەکانی ئاش و خۆراک لێدەنێن کە لەش ساغ و تەندروست بکاتەوە و ڕێگری بکات لە هەر جۆرە پەتایەک. لەوانە:

شەلەمین

جۆرێک ئاشە کە شەڵغەم و گەڵاکەی بە شێوەی بەرفراوان تێدەکرێت و هەروەها بڕوێشی تێدایە کە هەر لە وەرزی هاوین و پاییزەوە ئامادە دەکرێت و وشک دەکرێتەوە و لە وەرزی زستاندا بەرهەمگەلێکی خۆماڵی دیکە وەکوو هەڵووژە، شەڵغەم، نۆک، باقلە ، قویسی، کشمیش، گوێز و … ی تێ دەکەن و دەیکوڵێنن.

ئاشی عەباسعەلی

ئەو ئاشە یەکێک لە ئاشە هەرە باناوبانگەکانی کرماشانە و نزیک بە سەد ساڵ لەمەوپێش کەسێک بە ناوی عەباسعەلی کاتێک کە ڕێوڕەسمە ئایینییەکان قەدەغە کرا، بۆ بەربانگ دەیکوڵاند و نێو خەڵکدا لە مزگەوتەکان بڵاوی دەکردەوە. ئەو ئاشە لە نۆک، نیسک، باقلە، گەنم، جۆرەکانی سەوزی، گۆشت و بەهاراتی جۆراوجۆر و ڕۆنی کرماشانی دروست دەبوو.

دۆینە

دۆینە یان ترخێنە ئاشێکی تایبەتی زستانە کە لە نێو شارەکانی دیکەشدا هەر دروست دەکرێت و لایەنگری زۆری هەیە کە لە دۆ و بڕوێشی گەنم دروست دەبێت و هەر وەرزی کۆتاییەکانی هاوین و سەرەتای پاییزدا دروست دەبێت و لە بەر تیشکی هەتاوەوە وشک دەکرێتەوە و لە وەرزی ساردی ساڵدا وەکوو شۆربا دەیکوڵێنن و بۆ دەرمانی پەتا بەکاری دەهێنن.

ئاشی بڕوێش

ئاشی بڕوێش لە ڕیزی بەتامترین ئاشەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئێرانە کە لە گەنم ی هارە کراو دروست دەبێت و لە کاتی کوڵاندنیدا لەگەڵ پیازداخەکەی جۆرەکانی بەهارات و سەوزی بۆن خۆش تێدەکرێت کە تام و بۆنەێکی تایبەتی پێدەدات.

خوراک کدو حلوایی

یکی دیگر از غذاهای سنتی استان کرمانشاه، خوراک کدو حلوایی است و این خوراک از لذیذترین و البته مقوی‌ترین خوراک‌های مردم کرمانشاه است برای طبخ این خوراک از کدوحلوایی استفاده می‌شود و مردم کرمانشاه این خوراک را اغلب در روزهای سرد پاییز و زمستان درست می‌کنند، برخی از مردم کرمانشاه خوراک کدوحلوایی را به عنوان دسر برای مهمانان خود سرو می‌کنند.

ئاوگۆشتی کەلەم قومری

هەر ئەو ئاوگۆشتەیە کە کەلەم قومری و سەوزی خۆماڵی بۆن خۆشی تێدەکرێت

جەرگ و بز

سەرەتا جەرگی شەک لە ناو ئاگردا کەباب دەکەن و پاشان دەیکوتن و ڕەگ و ڕیشەکانی دەردەهێنن و بیبەر، خوێ و زەردەچێوەی لێدەدەن و پاشان لە نێو پەردەی چەوری شەکەکەدا دەیپێچن و دەیکەنە کەباب.

چنگاڵ

نانی ساجی وەرد دەکەن و دەیکەنە نێو ڕۆنی حەیوانی داخەوە و پاشان لە نێو ڕۆنەکە دەریدەهێنن و شەکەری لێدەدەن و دەیخۆن.

قاورمە

لە جۆرەکانی گۆشتی سوور لەوانە گۆشتی گوێرەکە، شەک و بەرخ و گێسک دروست دەکرێت بە شێوەیەک کە سەرەتا وردی دەکەن و پاشان لەگەڵ پیواز لە ناوی ڕۆنی خۆماڵی سووری دەکەنەوە و هەندێک جاریش پەتاتەی تێدەکەن و دایدەنێن تا باش بکوڵیت .

ڕەزا مەوزوونی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: لە ناوچەی زاگرۆس و لە نێو کوردەکاندا، ڕۆژژمێر بە پێی گۆڕینی کەشوهەوایە و دوای بارینی بەفر و بارانی قورس، خەڵک بەدوای بچووکترین نیشانەیەکی هیوابەخش لە هاتنی بەهارن.

مەوزوونی وتی: دارێک بە ناوی تەنگس یەکەم دارێکە کە هاتنی بەهار بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێنێت و بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ئێمە بەڵگەیەکی نووسراوی وردمان لە بەردەست نییە کە دەسپێکی بەهار ڕابگەیێنێت بەڵام زۆربەی خەڵکی ناوچەی کرماشان، ئیلام و کوردستان بەتایبەتی گۆران کۆتاییەکانی بەفرانبار و سەرەتای ڕێبەندان بە دەسپێکی بەهاری کورد دەزانن.

News Code 44829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha