بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس :چۆمان محهمهد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگەیاند، "دەسەڵاتی یەکە ئیداریەکانی سلێمانی گەڕاوەتەوە هەولێر، مەرکەزیەتەکەو دەسەڵاتەکە ئەوەندە ڕۆچوە وەزیرەکانیشمان لەزۆر بواردا بێکارو بێ دەسەڵاتن، بەو مانایەی دەسەڵاتەکان دەچێتەوە ئەنجومەنی وەزیران بۆلای سەرۆکی دیوان".
جهختدهكاتهوه: "مەنتقی تێدانییە هاوڵاتی سلێمانی بیەوێت بیرێك هەڵکەنێت، یان بۆ ڕەزامەندی لەسەر بەنزینخانەیەک، بچێتە ئەنجومەنی وەزیران".
بهرپرسهكهى گۆڕان لهچاوپێكهوتنێكى تهلهفزیۆنیدا وتى، "هەموو هاوڵاتیەکی کوردستان دەزانێت نادادیو ستەم بەرامبەر سلێمانیو دەوروبەری دەکرێت لەلایەن حکومەتەوە، بەنمونە کاتێك پارە بۆ پڕۆژەیەک دابیندەکرێت لەسلێمانی یان دەوروبەری، چ مەنتقێكی تێدایە سەرۆکی حکومەت خۆی ناکات بەساحێبیو پارەی بۆ نانێرێت، بەڵكو دهڵێت پێویسته لەپارەی پارێزگاکە بۆی خەرجبکرێت کە ئەمەش حکومداریی نییه".
بهوتهى چۆمان، "ئهمهى ههیه حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ئەمە حکومەتی هەولێرو دهۆکە کە بەمەش ستەمو نادادی لێدەکەوێتەوە".
ئەندامەکەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دهڵێت:"بەهیچ جۆرێک باوەڕم بەمجۆرە بەشداریکردنە لەحکومەت نییەو چەندین جار ڕەخنەمان گرتوە، بەڵام کابینەکە تەواو بوە، پارتی ئامادەنییە پۆستەکانمان پێبدات، چۆن دڵمان بەوە خۆشبکەین چاکسازییو بەرنامەی کابینەکەی جێبەجێبکات".
لهكۆتاییشدا تهئكیددهكاتهوه، "کاتێک سەیری دۆخی ئەم حکومەتە دەکەم، لەوانەیە یەک بۆ دوو پاساو هەبێت بۆ ئەوەی بمێنینەوە لەحکومەتدا، ڕەنگە پاساوێکی لۆژیکیو زۆر لاوازیش بن، بەڵام سەدان هۆکار هەیە بۆ ئەوەی لەم حکومەتە بێینە دەرەوە، چونکە تا دەتوانیت شەڕبکەو پشگیریی لەخەڵک بکەو فشاربکەو وەزیرو ستافی خەڵکبەو خزمەتگوزاربە، بەڵام کە پێتناکرێت نابێت لەحکومەتدا بیت".
Your Comment