AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٣٠ ١٥:١٦

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

نابێ لە خاکی عێراقەوە هەڕەشە بکرێتە سەر ئەمنییەت و ئاسایشی ئێران

نابێ لە خاکی عێراقەوە هەڕەشە بکرێتە سەر ئەمنییەت و ئاسایشی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر بنکەی گرووپە دژبەرە جیایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستان قسەی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لەبارەی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان وتی:

چاوەڕوانیی ئێران ئەوەیە کە لە خاکی عێراقەوە هیچ هەڕەشەیەک نەکرێتە سەر ئەمنییەتی.

کەنعانی بە هەواڵنێرانی وت: نابێ خاکی عێراق وەک شوێنی هەڕەشە دژی ئێران بەکار بهێنرێت. و چاوەروانین حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق هەستن بە بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی خۆیان و ئەو بەڵێنانەی لە کۆبوونەوە و‌دانوستان لە گەڵ ئێران داویانە.

وتیشی: سەرەرای بەڵێنە بەردەوامەکان کە ئێمە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراقمان وەرگرتووە بەڵام ئەوە رووی نەدا و لە ئەنجام ئێران بۆ پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەکان و هاووڵاتیانی خۆی و نەهێشتنی هەرەشە هەوڵ دەدات.

کەنعانی رایگەیاند کە لە ماوەی یەکدمانگی رابردوودا دوو کۆبوونەوە لە تاران و بەغدا ئەنجام درا لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمنی دوو وڵاتدا و جەختمان کرد نابێ هەرێمی کوردستان شوێنی هاتنی چەکدو جیهازات بۆ ناو ئێران بێت و ئەم چەکانە بکەوێتە دەستی ئاژاوەگێران بۆ تێکدانی ئاسایشی خەڵک.

News ID 44206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha