AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٥ ٢٣:٣٨

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند:

نیگەرانی تێلاڤیڤ لە تاقی کردنەوەی سەرکەوتووانەی مووشەکی مانگیلەبەری قائیم 100

نیگەرانی تێلاڤیڤ لە تاقی کردنەوەی سەرکەوتووانەی مووشەکی مانگیلەبەری قائیم 100

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان لە ڕاپۆرتگەلێکدا لە ناردنی سەرکەوتووانەی مووشەکی مانگیلەبەری قائیم 100 لە لایەن هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانەوە، بە توندی نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلمەیادین، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان لە ڕاپۆرتگەلێکدا لە ناردنی سەرکەوتووانەی مووشەکی مانگیلەبەری قائیم 100 لە لایەن هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانەوە، بە توندی نیگەرانی دەربڕی.

مێدیا ئیسرائیلییەکان لە ئەو بارەوە راپۆرتیان دا کە هاویشتنی مووشەکی مانگیلەبەری قائیم 100 بۆ گەردوون، پێشکەوتنێکی بەرچاو و نمایشی هێزە کە تێلاڤیڤی زۆر نیگەران کردووە.

دانا وایس بێژەری کەناڵی 12 تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە وتی:هاویشتنی ئەو مووشەکە مانگیلەبەرە لەلایەن ئێرانەوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە ئێران توانایی هاویشتنی مووشەکی بالستیکی دەست کەوتووە و ئەوە ئاساییە کە ئیسرائیل لە ئوە گۆڕانکارییە زۆر نیگەرانە.

لە هەمان پێوەندیدا، نیر دفۆری شرۆڤەکاری سەربازی کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل جەختی کرد: ئەو هاویشتنە نمایشی دەسەڵات و هێزی ئێران بەرانبەر چاوانی ئیسرائیلە. هەروەها زیادی کرد: سێ گۆشەی ئیران، ڕووسیا و ئیسرائیل لە ڕۆژانی داهاتوو داخ دەبێت و تێلاڤیڤ زۆر نیگەرانی ئەوەیە کە ڕووسەکان لە کۆتاییدا چ شتێک دەدەنە ئێرانییەکان. ئەگەری هەیە پرسێک سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی یان ئازادی کردەوەی هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل لە سووریا یان هەر دووکی لە ئارادا بێت.

کەناڵی ئیسرائیلی کانیش لە ڕاپۆرتێکدا هاویشتنی سەرکەوتووانەی مووشەکی مانگیلەبەری قائیم 100 لەلایەن هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی پەیامێکی هەڕەشەی ئاشکرا لەلایەن تارانەوە لە دکی تێلاڤیڤ وەسف کرد و ڕایگەیاند: شەڕی ئۆکراینا ئەگەری هەیە ببێتە گۆڕەپانی بەرەنگار بوونەوەی ئێران و ئیسرائیل.

News ID 44046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha