تورکیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هەمیشە لە پاڵ ئێران بووە و دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە گرینگترین بابەتە دوولایەنەکان گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی دووشەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە گرینگترین بابەتە دوولایانە، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای دەسخۆشی بۆ دەربڕینی هاوخەمی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستی لە شیراز جەختی کرد: لە هەفتەکانی دوایی هەندێک لە دوژمنانمان هەوڵیان دا تا بە کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، ئێران، نائەمن و ناسەقامگیر بکەن و بەستێنیان بۆ هێرشی تیرۆریستی داعش خۆش کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیاش بە ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شیراز، جارێکی دیکە سەرەخۆشیی خۆی و دەوڵەت و خەڵکی تورکیای دەربڕی و جەختی کرد: ئێمە هەمیشە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە پاڵ ئێران بووە و لەمەوپاشیش هەر دەبین.

News Code 43985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha