AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٣ ٠٩:٣٩

جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی سنە هەواڵی دا؛

بەرز بوونەوەی کوالێتی ئاوی خواردنەوەی سنە تا کۆتایی خەزەڵوەر

بەرز بوونەوەی کوالێتی ئاوی خواردنەوەی سنە تا کۆتایی خەزەڵوەر

جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە لە تەواو بوونی ڕێکخستنی ئەو پڕۆژە تا کۆتایی خەزەڵوەر و بەرز بونەوەی کوالێتی ئاوی خواردنەوە لە ناوەندی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتوڵڵا موعەقێق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: گەڵاڵەی گەورەی گەیاندنی ئاوی ڕۆژاوای ئێران بەمەبەستی باشتری کردنی کوالێتی ئاوی خواردنەوە و دابین کردنی ئاوی تەندروست بۆ شاری سنە دوای دوو ساڵ هەوڵی بێ وچان، خەریکە کۆتایی دێت.

موحەقێق وتیشی: کاری بەڕێوەبەرایەتی ئەو گەڵاڵە گەورە لە دەیەی فەجری ساڵی 1399 بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

News ID 43905

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha