بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نووسینێکدا هاوژین عومەر ڕایگەیاندووە کە "لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەی ڕەزامەندن لەسەر جارێکی دیکە ھەڵبژاردنەوەی دکتۆر بەرھەم ساڵح بە سەرۆککۆمار و ھیچ گرفتێک لەوبارەیەوە نابینن.
دەشڵێت:بەڵام پێدەچێت سەرنج و گرفتیان لەسەر ڕاسپاردنی موحەممەد شیاع سودانی ھەبێت بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
ئاماژەش دەکات کە "بە پێی پێشبینی و خوێندنەوەکان، دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی لایەنە کوردییەکان و چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھەروەھا زۆرینەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و نیوەی پەرلەمانتارانی سوننەش بۆ دکتۆر بەرھەم ساڵح مسۆگەر کراون".
Your Comment