بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحما خەلیل ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی: رەوتە سوننەکان و گرووپە سیاسیەکانی کورد و هەروەها دیکەی کەمینەکانی عێراق پشتیوانی لە سەرۆک وەزیرانیی مەحەمەد شیاع سودانی دەکەن.
مەجما خەلیل بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شەمەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛ بێ بوونی دەوڵەت وەک دەسەڵاتی جێبەجێکار، پەسەند کردنی یاسا بێ مانایە و هەر بۆیە دەبێ هەموولایەنەکان لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ڕێکبکەون.
ئەوەشی وت کە پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنێکی گرینگیان کردووە کە بەمزوانە ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment