مەرگی مەهسا ئەمینی بیانووی پەرلەمانی ئەورووپایە بۆ دژایەتی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: مەرگی مەهسا ئەمینی تەنیا بیانووی پەرلەمانی ئەورووپایە بۆ ئەوەی دژایەتی کۆماری ئیسلامی بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بریارنامەی دەستێوەردەرانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی ئێران وتی: ئەم بڕیارنامە پێش داوەری تاک لایەنە و بێ بنەمای تێدایە بەرانبەر ئێران و هەربۆیە هیچ بایەخێکی نییە.

وتیشی: ئەم بریارنامە ڕەخنە لە بەرەنگاریی زەرووری لە گەڵ توندوتیژی رێکخراو و پەلاماردانی ماڵ و سامانی گشتی دەگرێت لە حاڵێکدا کە هاندەرانی بشێوییەکان زۆربەیان لە ئەورووپاوە دژی ئێران کاریان کرد.

زیادیشی کرد: پرسی گیانلەدەستدانی خاتوون مەهسا ئەمینی کە بە گوێرەی یاسای ناوخۆیی وڵات و خواستی بەرپرسانی باڵای وڵات  لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت هێشتا بەردەوامە و تەنیا ئەمە بووە بیانوو بۆ پەرلەکانی ئەورووپا.

News Code 43697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha