بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هەوڵی پسپۆڕانی ڕێکخراوی پیشەی هەوا فەزای وەزارەتی بەرگری و هاوکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەیی گەردوونی ئێران، نموونەی تاقی کردنەوەیی "بلووکی گواستنەوەی خولگەیی سامان" کە بۆ جێبەجێ کردنی مانگیلە لە نێوان خولگە جیاوازەکانی زەوی بەکار دەهێنرێت، بە لێکۆڵەری ژێر خولگەیی سامان بە سەرکەوتووییەوە هاوێژرا و تاقی کرایەوە.
کردەوەی ژێر سیستەمەکانی نموونە ئەندازیارییەکانی بلووکی گواستنەوەی مەداری سامان لە دۆخی نزیک بە دۆخی گەردوونی تاقی کرایەوە و کردەوەی ئەو لێکۆڵەرە لە بەرزایی زۆردا سەلمێندرا.
بە هەوڵی لێکۆڵەرانی زانستی گەردوونی ئێران، لە داڕشتن و چێ کردنی بلووکی گواستنەوەی خولگەیی سامان کە بۆ بەرز کردنەوەی بەرزایی خولگەیی مانگیلەکان بکار دەهێنرێت، لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوویەک کەڵکوەرگیراوە کە تەنیا ژمارەیەکی کەم کە وڵاتەکان ئەوەیان هەیە و بە ئەو هاویشتنە قۆناغێکی گرینگ لە گەشەی ئەو بلووکە تەواو کرا تا لە داهاتوودا بەکارهێنانی ئەو تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە لە هاویشتنە گەردوونییەکان ببینین.
Your Comment