بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەبارەت بە پاگەندەی تێکشکاندنی درۆنێکی ئێرانی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان زیادی کرد: ئەگەر ئەمریکا تەقە لە فرۆکە بێ فڕۆکەکانی ئێران بکات ، ئێمە وڵامیان دەدینەوە.
جەختیشی کرد: زانیاری ورد و تەواومان لە سەر بنکەکانی حەریر، هەولێر و دهۆک هەیە و لەم قۆناغەدا ئێمە ئامانجمان جیایی خوازە تیرۆریستەکانە و کارمان بە ئەمریکا نییە و لە کانی خۆیدا وڵامی ئەو کارەیان دەدەینەوە.
وتیشی: ئەو کارە سەلماندی کە ئەمریکا پەیوەندی تەواوی لە گەڵ تیرۆریستە جیایی خوازەکانی دژبەری ئێران هەیە.
Your Comment