بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی زەوینی سوپا بۆ لەناوبردنی ناوەند و شوێنی جێگر بوونی گرووپە دژبەرەکان لە قووڵایی هەرێمی کوردستان، پێوەندییە گشتییەکان هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگیێندراوێکدا جەختی کرد: دوابەدوای چالاکیی گرووپە دژبەرەژکان لە خاکی هەرێمەوە و دوابەدوای سەلماندنی ڕۆڵ و دەستێوەردانی ڕاوستەوخۆ و ڕاشکاوانەی هەندێک لە ئەو گرووپانە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە و هەروەها ناسینەوە و پووچەڵ کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین پیلانەکان لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لەلایەن کۆمەڵەوە و دوای هەوڵنەدانی هەرێم بۆ کۆ کردنەوەی ناوەندەکانی ئەو گرووپانە، هێزی وشکایی سوپا لە کاردانەوەیەکدا قایم و تۆڵە کردنەوەدا، ناوەند و شوێنی جێگیر بوونی کردە ئامانجی مووشەکەکانی خۆی.
لە ڕاگەیێندراوی هێزی وشکایی سوپا جەختی کردووە، زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی ئێمە لە دژی ئەو گرووپانە تا داماڵینی چەکەکان درێژەی دەبێت و داوا لە حکومەتی ناوەندی و هەرێم دەکەین کە هەمبەر کۆماری ئیسلامی وەکوو دراوسێیان، بەرپرسیارانە ڕۆڵ بگێڕن.
Your Comment