خەڵک بەشداریی لە گردبوونەوەی نایاسایی نەکەن

فەرماندەی هێزی پۆلیسی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە لایەنەکانی رووداوی تاڵی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی تاوتوێ دەکرێت وتی: خەڵک بەشداریی لە گردبوونەوەی نایاسایی نەکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی، فەرماندەی پۆلیسی کوردستان داوای لە خەڵک کرد خۆیان ببوێرن لە بەشداریی کردن لە هەرچەشنە گردبوونەوەیەک تاکوو بواری دەستێوەردان و پیلانگێری بۆ دژە شۆڕش و‌ دەستوپەیوەندەکانی ئێستکبار نەڕەخسێت.

وتیشی: خەڵکی غیرەتداری کوردستان رێگەنادەن بیانییەکان ئاژاوە دروست بکەن و چەواشەکاری بکەن.

ئەوەشی دوپات کردەوە کە هەموو بەرپرسان قسەیان لەگەڵ بنەماڵەی ئەمینی کردووە و بە فەرمانی سەرۆک کۆمار دۆسیەکە لەوپەری دادپەروەریدا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

News Code 43554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha