بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆلایی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی وۆشۆی پاڵەوانێتی ئاستی تەمەنی تازەلاوان، گەنجان و گەورەساڵانی ئێران لە بەشی ساندا لە ڕۆژانی بە میوانداری پارێزگای کوردستان و لە شاری قوروە بەڕێوە چوو.
ناوبراو زیادی کرد: 430 وۆشۆکار بە نوێنەرایەتی لە 18 پارێزگای ئێرانەوە لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداریان کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کۆمەڵەی وەرزشی شەهید سولەیمانی شاری قوروە چوونە کێبڕکێی یەکەوە.
جۆلایی ڕایگەیاند: لە کۆتایی ئەو خولە لە کێبڕکێیەکان و لە ئەنجامی کێبڕێی تیمی پارێزگای کوردستان بە 9 زێڕ، 7 زیو و 8 بڕۆنز پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا، ئەردەبێڵ بە 5 زێڕ، 4 زیو و 8 بڕۆنز پلەی دووهەم و کرماشان بە 4 زێڕ، 4 زیو و 8 بڕۆنز پلەی سێهەمی وەدەست هێنا.
Your Comment