بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داهاتووی هاوپەیمانی نێوان کوردەکانی سووریا و ئەمریکا کە لەسەر بنەمای بەرەنگار بوونەوەی هاوبەش لەگەڵ داعش دانرابوە، هێشتا نادیارە. زۆربەی کارناسان هۆکاری نادیار بوونی داهاتووی نێوان ئەمریکا و ئیدارەی خۆسەر، نەبوونی سیاسەت و پتەوی ئەمریکا لەسەر سووریا دەزانن.
بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام جەختیان کردووە کە هۆکاری بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە پاڵ کوردەکان بۆ شەڕ دژی داعشە. هەرچەندە ترامپ لە ساڵی 2019 ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ پارێزەری لە نەوت لەوێن و نایانەوێت بەجێی بهێڵن.
بەرپرسانی ئەمریکی بەردەوام لەسەر تاکتیکی و کاتی بوونی، هەبوونی هێزەکانیان ل پاڵ کوردەکانی سووریا جەختیان کردووە. بەڵگەشی ئەوەیە کە وەڵامی داواکاریی کوردەکان بۆ پێکهێنانی ناوچەی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیایان نەداوەتەوە و خۆیان بواردووە لە بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر.
دوو کارناسی پرسە ئەمنییەکان و کوردەکانیش پێیان وایە نابێت لەسەر پاڵپشتی درێژخایەنی ئەمریکا حەسێب بکەن؛ ئەمریکا دێر یان زوو ئەوێ بەجێدەهێڵێت.
ڤیلادمیر ویلگنبرگ، کارناسی پرسە کوردییەکان کە لە نزیکەوە دۆخەکەیان چاوەدێری دەکات و کتێبێکیشی سەبارەت بە پێکهاتەی سیاسی -سەربازی کوردەکانی سووریا بڵاو کردووەتەوە، بە کوردەکانی وتووە کە هاوکاری و پێوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق زیاد بکەنەوە.
ئارنۆڵد لۆند، لێکۆڵەری دامەزراوەی سنچری کە لە نزیکەوە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی تورکیا و سووریا چاوەدێری کردووە، پێی وایە ئەگەری هەیە کوردەکانی سووریا بە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بتوانن هیوادار بن بە بەردەوام بوونی پێکهاتەی سیاسی سەربازی خۆیان.
Your Comment