بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئەربەعین بۆ یەکەم جار لە سنووری باشماخەوە دەتوانێت ببێتە بەستێنی ناسینی بەشێک لە دەفرایەتی پارێزگا و لە کۆتاییدا پەیامهێنەری یەکێتی، هاودڵی بێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەمووی ئەو ڕێگایە پڕە لە بیرەوەری ، وتی: دەتوانین لە دەرکەی قاپی کامیرای وێنەگرییەوە بەشێک لە ئەو دەفرایەتییە گرینگە تۆمار بکەین.
مورادی بە ئاماە بە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی تازیەباری وێنەی قاپی ئەربەعین لەلایەن حەوزەی هونەرییەوە لە دوو بەشی حیرفەیی و مۆبایل، زیادی کرد: سەرجەم هۆگران دەتوانن وێنەکانی خۆیان لە سەر بابەتی ڕێپێوانی ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە بنێرنە ئەو فێستیڤاڵە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند بەس ئەو وێنانە کە لە سنووری ئێرا و ناو وڵاتی عێراق دەگیردرێن ، قبووڵ دەکرێن و هەروەها ئەبێ وێنەکان ڕەنگی و بێ دەستکاری و ئێدیت بێت و هەر کەس دەتوانێت بە گشتی 10 وێنە بنێرێتە نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە.
Your Comment