بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی کەمپی ئەلهەول لە هێزەکانی داعشی، کە لەلاین هێزە ئەمنییەکانەوە لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی هەسەدە، یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە ئەنجام دەدرێت، 23 کەس بە گومان چالاکی لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.
ناوەندی مێدیایی ئاسایشی ناوخۆیی، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی لە درێژەی ئۆپراسیۆنی گڕان و پاک کردنەوەی ناسراو بە " هەڵمەتی مرۆڤدۆستانە و ئەمنیەتی"، 23 گومانلێکراو هاوپەیوەند بە داعشەوە دەستگیر کراون و قۆناغەکانی لێپرسینەوەیان درێژەی هەیە.
هەروەها لە دۆزینەوەی گوللەی چەکی قورسی ئێم 16، ئامێری ئیعدام و ئەشکەنجە لە ئەو خێوەتانە هەواڵی دا. کەسە دەستگیرکراوەکان خاوەنی ئەو خێوەتانەن.
Your Comment