بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، ودانت پاتل، جێگری یەکەمی سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێشکەوتنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ئێران لە پرسی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قسەی کرد و لە ئەو بارەوە وتی: هێشتا لایەنەکان لە ئەو بارەوە ڕێککەوتنیان نەکردووە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختی کرد کە ئێمە هێشتا نەگەییشتووینەتە ڕێککەوتن، ناوبراو زیادی کرد: دۆخەکە هەمانە کە دوێنێ وتم، ئێمە ڕای ئێرانمان لە ڕێگای یەکێتی ئەورووپاوە سەبارەت بە دەقی کۆتایی پێشنیاری وەرگرت و لە ڕۆژی چوارشەممە 24 ی ئووتەوە وەڵاممان بە یەکێتی ئەورووپا داوەتەوە.
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی: ئێستا ئەوە ئێرانە کە ئەبێ وەڵام بداتەوە.
Your Comment