بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌یامێكدا له‌دوای كشانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات ته‌واوكردن و ئاڕاسته‌كردنی له‌ده‌ست خۆیدا نامێنێت، په‌لاماردان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیش تاوانه، هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت به‌زه‌بری هێز ئه‌جێندای خۆی بسه‌پێنێت.
نوری مالیكی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، هیچ بنه‌ما و لێدوانێكی نیشتمانی نییه كه سیاسه‌تمه‌داران له هه‌مو هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕایان نه‌گه‌یاندبێت، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م ڕاستیانه وه‌بیر بهێنمه‌وه.
نوری مالیكی هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا چەند خاڵی گرینگ باس دەکات و ده‌شڵێت، "ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌ته‌كه ده‌قۆزمه‌وه و سوپاسی دڵسۆزانه پێشكه‌ش به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌م بۆ پابه‌ندبون و دیسپلینه‌كه‌ی و مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان نه‌كردوه، له كاتێكدا هه‌زاران ڕۆڵه‌یان له به‌رده‌مماندا قوربانییان داوه له وه‌ڵامی هێرشه به‌ربه‌ریه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سوپاسی رۆڵه‌كانم ده‌كه‌م له هێزه چه‌كداره‌كان كه دیسپلین و سه‌برێكی گه‌وره‌یان نیشاندا له‌كاتێكدا ڕوبه‌ڕوی فیشه‌ك و موشه‌كی كۆنتڕۆڵنه‌كراو بونه‌ته‌وه كه جیاوازی ناكات له نێوان پیاو و ژن و منداڵ".
Your Comment