بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ وازهێنانی لەکاری سیاسی، خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو رەوتە لە بەغدا بەردەوامی هەیە و لایەنگرانی رەوتی سەدر دەیانەوێت بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن، لە بەرامبەریشدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزی داخست و داواشی لە خۆپیشاندەران کرد دەستبەجێ بکشێننەوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، داوا لە خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێننەوە و پابەندبن بە پاراستنی ئارامی و رێگربن لە هەر جۆرە پێکدادانێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.
ئەوەش هاتوە، هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی دامەزراوە حکومیی و دیپلۆماسییەکانیان لە ئەستۆگرتوە، لە هەمانکاتیشدا هاوکار و پارێزەری هەمو خۆپیشاندانێکیش دەبن کە پاڵپشت بە دەستور و یاساکان بەڕێوەبچێت، بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن هاوکاربن لە ئەرکی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات.
ئەمڕۆش موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی سهدر لە پەیامێکدا رایگهیاند سهرجهم دامهزراوهكانی رهوتی سهدر دادهخات و دهستوهردان له هیچ بابهتێكی سیاسی ناكات و "دەستبەرداربونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم".
خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد چونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە ناوچەی سەوز، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە کۆشکی کۆماریی عێراق
Your Comment