بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆحوڵڵا غوڵامی ڕایگەیاند: لە چوار مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا یەک ملیۆن و 150 هەزار تۆن کاڵە لە سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: بڕی کاڵا هەناردە کراوەکان 493 ملیۆن دۆلار بووە کە لە چاو ماوەی هاوشیوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە سەدا 86 و لە باری بڕی دۆلاریشەوە سەدا 69 زیادی کردووە.
غوڵامی زیادی کرد: هەروەها ئەمساڵ 65 هەزار تۆن کاڵای ترانزیتی لە سنووری مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە کە 139 لەسەد گەشەی هەبووە.
هەروەها پێش بینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن کاڵا لە سنووری مێهرانەوە هەناردەی عێراق بکرێت.
Your Comment