بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بە ڕۆڵی دیاریکەر و گرینگی حاج قاسم سولەیمانی لە شەڕی 33 ی ڕۆژەی لوبنان بۆ یەکەم جار قسەی کرد.
ئەمینداری گشتی حزبوڵا ل ئەو گفتوگۆیەدا وتی: ئازاد کردنی ئەسیرەکانمان کە لە شەڕی ئازاد کردنی باشووری لوبنان، کەوتبوونە دەستی ئیسرائیل بەرنامەی یەکەمی دوای ئەو شەڕە بوو کە دەمانەویست بە ئەسیر گرتن لە ئیسرائیلییەکان ئەو کارە ئەنجام بدەین، ئەرکی دیکەمان ئازاد کردنی بەشەکانی دیکەی لوبنان لە دەستی ئیسرائیل بوو، ئەوانەش پێویستان بە هێزێکی زیاتر لە رابردوو بوو کە لەگەڵ حاج قاسم ئەو بابەتانەمان لێک دابووەوە. ئەگەر پشتیوانییەکانی ئێران و هەوڵەکانی حاج قاسم نەبوایە هەموو ئەو پلانانە لەسەر کاغەز دەمانەوە. لە سەر پێشنیاری حاج قاسم بەرنامەی ساڵانەمان داڕشت کە پێشتر هەرگیز ئەو کارەمان نەکردبوو.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا لەسەر ڕۆڵی حاج قاسم لە گەڵاڵەکانی بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیلییەکان قسەی کرد و لە ئەو بارەوە وتی: ڕۆڵی ئەوان سەرەتا بەشداری لە ئایدیا، هاوبیری و داڕشتن بوو و دووهەم بەڵێنی دا کە هەموو پشتیوانییە لۆجستیکەکان دابین بکات . لە ڕاستیدا هەم لە بڕیاردان بەشداری دەکرد و ئیمکانات و پێشەکیی دابین دەکرد. یەکێکی دیکە لە کارەکانی حاج قاسم دیاری کردنی ئەرکەکانی شەهید عماد موغنییە بوو. دوای ئەوە کەوتینە بیری ئەوەی کە ئێمە پێویستمان بە توانی مووشەکی هەیە. چی دیکە کاتیوشا بە مەودای بڕینی 20 کیلۆمتر بەس نییە. ئێمە پێویتسمان بە ئەوە بوو کە بە شێوەی نهێنی ئەو مووشەکانە لە وڵاتەێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بگوازینەوە و لە هومارێکدا بە بێ ئەوەی کە کەس ئاگای بێت بیشارینەوە. هەمووی ئەمانە پێویستی بە وردبینی، سەبر و ئارامش بوو کە ئەوە هونەری حاج قاسم و حاج عماد بوو.
هەموو بیر و هۆشی حاج قاسم بەهێز بوونەوەی بەرخۆدان بوو. لە زۆربەی هەڵمەتەکاندا حاج قاسم ئیمکاناتی دابین دەکرد و حاج عماد جێبەجێی دەکرد.
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حزبوڵڵا هی پێش 2006 بوو و دواتر پێشكەوتووتر بووەوە و بەرەیەکی دیکە لە پێشەکەوتنی زۆرمان تێیدا بوو، بواری بەرەوڕوو بوونەوەی دەریایی بوو. بۆ ئەوەش مووشەکی دەریاییمان چێ کرد کە مەودای بڕینیان 150 کیلۆمەتر بوو. لە ساڵی 2000 بۆ 2006 پێویست بوو کە ژمارەیەک لە هێزەکانمان بۆ پەروەردە بچنە ئێران. لە هێنانی مووشەکی کورنت اج قاسم و حاج عماد ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو و چەند کەسێک لە ئەو بارەوە پەروەردە کران و لە کۆتاییدا لە شەڕی 33 ڕۆژە ئیسرائیل لە بەکارهێنانی مووشەکەکانی ئێمە بەتواوەتی شۆک بوو.
Your Comment