لایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕژانە سەر شەقام/ 60 کەس بریندار بوون

خۆپیشاندان ده‌ستى پێكردو به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌رى لایه‌نگرى سه‌در له‌شارى به‌غدا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و چونه‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، به‌ر له‌و واده‌یه‌ى لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در دیاریانكردبوو، خۆپیشاندان ده‌ستى پێكردو به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌رى لایه‌نگرى سه‌در له‌شارى به‌غدا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و چونه‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر، سه‌ربارى پشتێنه‌ى ئه‌منیی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، خۆپیشانده‌ران پشتێنه‌كه‌یان شكاندو ژماره‌یه‌ك له‌به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتیه‌كان خست‌و به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز به‌ڕێكه‌وتن.

لایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕژانە سەر شەقام/ 60 کەس بریندار بوون

ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو كاتژمێر 10ى به‌یانى ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ده‌ستى پێبكردایه‌، به‌ڵام نیو كاتژمێر زووتر ده‌ستى پێكردو سه‌ربارى گه‌مارۆى ئه‌منیی سه‌ر خۆپیشانده‌ران‌و پشتێنه‌ى ئه‌منى به‌هێزو به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى، به‌ڵام سه‌رجه‌م گه‌مارۆكان شكێندران‌و به‌شێكى زۆرى به‌ربه‌سته‌كانیش خرانه‌ سه‌ر زه‌وى.

لایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕژانە سەر شەقام/ 60 کەس بریندار بوون

له‌ئێستادا خۆپیشانده‌ران چونه‌ پشته‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان‌و به‌ره‌و پردى كۆمارى به‌ڕێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌ى سه‌وزى شارى به‌غدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ڕوداوه‌كانى به‌غدا بۆ شارپرێس ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆ هیچ ڕێكنه‌خراوه‌و باره‌گاى سه‌رجه‌م حزبه‌كانیش له‌ژێر مه‌ترسیدان".

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى گه‌مارۆو پشتێنه‌ى ئه‌منى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ تێكشكێندراوه‌، به‌ڵام پشتێنه‌ى دووه‌م به‌هێزتره‌و هێزى ئه‌منى زیاتر بڵاوه‌ى پێكراوه‌، بۆیه‌ به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه‌ پشتێنه‌ى دووه‌م ڕێگریی توند له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات‌و ئه‌گه‌رى توندوتیژیش هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى وت:"دۆخى ناوچه‌ى سه‌وزو ته‌واوى شارى به‌غدا ئێستا له‌مه‌ترسیدایه‌و ئه‌مڕۆش كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ وه‌ك پێشتر باسى لێوه‌كرابوو به‌ڕێوه‌ناچێت بۆ پرسى سه‌رۆك كۆمار".

ئه‌گه‌رچى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بڕیاریاندابوو ئه‌گه‌ر به‌ربه‌سته‌كان‌و پشتێنه‌ ئه‌منیه‌كان تێكبشكێندرێت ڕوبه‌ڕوى خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام هیچ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌یه‌ك ڕوینه‌داو خۆپیشانده‌رانیش به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز به‌ڕێوه‌ن.

News Code 42983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha