بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لە لێدوانێکدا وتی کە ئەو هێزانە هەر لە کاتی دامەزرادنەوە هۆکارێکی ئەرێنی بۆ پاڵپشتی لە عێراق بوون و حەشد لە ڕێگری لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی ڕۆڵ دەگێڕێت.
فالح فەیاز جەختی کرد: حەشدی شەعبی دەستەبەرکاری ئاشتی ناوخۆیی و ڕێگری لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی لە عێراقە و لە هەر شەڕێکی سیاسی ناوخۆیی وەکوو لایەنی سێهەم ڕۆڵ دەگێڕێت و پاڵپشت و پشتیوانی خەڵک وە سەروەری عێراقە.
ناوبراو سەبارەت بە بوونی داعش لە عێراق وتی: لایەنە بیانییەکان پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەکەن. مەترسی داعش کەم بووەتەوە و چی دیکە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی ناوخۆیی نییە.
Your Comment