بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێ کردنی هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوەندی گەشتیاری لە دهۆک وێڕای پێشوازی لە بەیاننامەیەک کە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە لە ئیدانە کردنی ئەو هێرشە دەریانکرد، وتی: سوپای تورکیا لەم دواییەدا هێرشێکی ئاشکرای کردە سەر خاک، سەروەری و هاووڵاتیانی عێراق.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە هەندێک بەڵگە و نموونەمان لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ کردووەتەوە کە بریتیە لە تەرکشی بۆمبەکانی تۆپخانەیەک کە سوپای تورکیا بەکاری دەهێنێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: دەرکردنی بڕیارنامەیەکی بەۆەلە کە تورکیا ناچار بە چوونە دەرەوە لە عێراق دەکات، زەروورییە. تورکیا بە بیانووی بێ بنەما واتا بوونی هێزەکانی پەکەکە بەردەوام هێرشی کردووەتە سەر عێراق و مافی عێراقی پێشێل کردووە.
فواد حسێن زیادی کرد: ئێمە روانگەی تورکیا بۆ بردنی کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بۆ وڵاتانی دیکە ئیدانە دەکەین و لە هەمان کاتیشدا ئامادەیی خۆمن بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی پێوەندیدار بۆ دەرکردنی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێراق ڕادەگەیێنین.
Your Comment