بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسانی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێیان وایە تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا پێویستی بە هاوڕێی یان لانیکەم بێدەنگی ڕووسیا هەیە.
ڤیلادمیر سوتینکۆف، شرۆڤەکاری ڕووسیایی بە هەواڵدەری فەڕەنسای ڕایگەیاند کە تورکیا دەیەوێت وەکوو ڕووسیا کە هێرشی کردە سەر ئۆکراینا، لە سووریا ئاوەها ئۆپراسیۆنێک بەڕێوە ببات.
سنان ئولجەن شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش ڕایگەیاندووە کە تورکیا بەدوای وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە ڕووسیا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە دژی کوردەکانە چونکوو ئاسمانی ئەو ناوچە لە کۆنترۆڵی مسکۆیە.
بەڵام نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری پرسە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەڵێت ڕووسیا دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایە، هەرچەندە تورکیا بۆ ڕازی کردنی ڕووسیا خەریکە هەوڵ دەدات.
Your Comment