AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٣ ١٥:١٠

موقتەدا سەدر:

نامەوێت عێراق بخەمە نێو ئاشوبێکی دیکەوە/ حیساب بۆ مالکی ناکەم

نامەوێت عێراق بخەمە نێو ئاشوبێکی دیکەوە/ حیساب بۆ مالکی ناکەم

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یامێكدا لەبارەی "نوێژی یەکگرتو" رایگه‌یاند، نوێژی هه‌ینی له‌سه‌روی هه‌مو ناڕه‌زاییه‌تییه‌كه‌وه‌ بێت و نایه‌وێت عێراق بخاته‌ ناو فیتنەیەکی دیكه‌وه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "نوێژی هه‌ینی خواپه‌رستییه‌كی پاكه‌ و داوا ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنمایی و رێكخستنه‌كان بن، هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم پێشنوێژیتان بۆ بكه‌م، ئه‌گه‌ر نا نوێنه‌رێكی خۆمتان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌م".

لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییەی "بەناوی نوری مالیکییەوە" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، "ئێمه‌ حیساب بۆ ئه‌و ناكه‌ین"، ئایه‌تێكی قورئانی هێناوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی، "أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَزْنًا".

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "دەنگی ئه‌م هه‌ینییه‌ به‌رزتره‌ له‌ هه‌ر گردبونه‌یه‌كی دیكه‌، ناچمە نێو فیتنەیەکی دیکە، بژاردەکە بۆ گەلە، پێشتریش پشتیوانیم کردوە، ئەگەر پێویست بێت لە رۆژانی داهاتودا وەستانمان دەبێت بۆ پشتیوانیی چاکسازیی".

ره‌وتی سه‌در له‌ په‌رله‌مانی عێراق كشاوه‌ته‌وه‌ و ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی ره‌وته‌كه‌ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی (سوننه‌كان و پارتی) نه‌یانتوانی حكومه‌تی عێراق دروستبكه‌ن، بڕیاریشه‌ سبه‌ی هه‌ینی "نوێژی یه‌كگرتو" له‌ به‌غدا به‌ به‌شداری لایه‌نگرانی ئه‌نجامدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دروشمی گردبونەوەکە لەلایەن لیژنەی باڵاوە دیاریکراوە و لایەنگران دەبێت پابەندی دروشمەکان بن، هەروەها بەرزکردنەوەی وێنەی محەمەد محەمەد سادق سەدر پێش نوێژی هەینی رێگەپێدراو دەبێت، بەستنی دەمامکیش رێکاری ناچارییە بۆ هەموان.

News ID 42781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha