بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە پاگەندەی کرد کە گەڵاڵەی ڕووسیا بۆ دەستخستنی سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی لە ئێرانەوە نیشاندەری پێداویستی بەپەلەی ڕووسیا بە بەهێز کردنەوەی ناوخۆیی خۆی بەهۆی خەساری قورسی چوار مانگ شەڕ لەئۆکراینایە.
لە ئەو پێوەندییەدا جان کوربی ، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بۆ ڕووسیا نیشاندەری خواستی ئێران بۆ پاڵپشتی لە شەڕی مسکۆ دژی ئۆکراینایە.
کۆربی لە هەمان کاتیدا وتیشی کە دابین کردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێداویستی ڕوسیا لەلایەن ئێرانەوەی کاریگەری لەسەر دانوستان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی شەش لایەنەی ناڤۆکی نابێت.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە بەرگری و جەخت لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئێمە هێشتا دەمانەوێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە دەبێتە هۆی سنووردار کردنەوەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران، ببووژێنینەوە.
Your Comment