ژمارەی تووشبووان بە کۆلێرا لە کوردستان گەییشتە 30 کەس

جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای کوردستان گەییشتووەتە 30 کەس کە 27 کەسیان هی شاری مەریوانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزام بیدارپوور ڕایگەیاند: تا ئێستا 30 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا ناسراوەتەوە کە زۆربەیان لە عێراقەوە هاتووەتە ناو پارێزگا.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکە 30 هاووڵاتی کوردستانی گومان تووشبوون بە کۆلێرایان لەسەرە کە یەک کەسیان لە سنە، یەک کەس لە سەقز، یەک کەس لە کامیاران و 27 کەسیشیان هی مەریوانە.

بیدارپوور ئاشکرای کرد: کەسە تووشبووەکان بە نەخۆشی کۆلێرا زۆربەیان لەدایک بووی دەیەکانی 50 ی هەتاوین و زۆربەیان گەنج و کرێکارگەلێکن کە لە ڕێگای گەڕانەوە لە عێراقەوە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.

News Code 42637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha