AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٨ ٢٠:٠٥

ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر؛

هاوکاری وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر زۆر گرینگە

هاوکاری وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر زۆر گرینگە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هاوکارییەکانی وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر بەتایبەتی بە پێی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان گرینگایەتی زۆریان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دونیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شەشەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی دەریای خەزەر لە عشق ئاباد بە پێشوازی وڵاتانی بەشدار بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری ئابووری لە بوارە جیاوازەکان وتی: کۆماری ئیسلامی، دەریای خەزەر بە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و هۆکاری نزیک بوونەوەی خەڵکی ناوچەکە دەزانێت و بۆ هاواکری هەمەلایەنە لەسەر ڕێز و بەرژەوەندی بەرانبەر ئامادەیی خۆی ڕادەگەینێت.

ئیبراهیم رەئیسی هەروەها وتی: پاراستنی ژینگەی پڕ لە مەترسی، بەکارهێنانی ژیرانەی سەرچاوە زیندووەکان، چالاکی بەرپرسیارانە بۆ بەهرەمەندی لە سەرچاوە کانزاییەکانی دەریای خەزەر بە ئامانجی گەشەی ئابووری و بەرز کردنەوەی خۆشبژێری و ئاسایشی خەڵک و ڕێز بۆ سەروەری، مافی وڵاتانی و ... بەشێک لە ماف و ئەرکەکانمانە.

هاوکاری و ڕێککەوتنی وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر ڕێگای دەستیوەردانی وڵاتانی بیانی دادەخات.

هەروەها ئاماژەی کرد کە هاوکاری لە بواری هەناردە کردن و سواپی نەوت و گاز، کارەبا، مادەی کانزایی و بەرهەمی کشتوکاڵی لە پلانەکانی هاوکاری وڵاتانی دەریای خەزەر بووە.

دەریای خەزەر دەریای هاوکارییە و ئەو هاوکاریگەلە بەتایبەتی بە پێی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان گرینگایەتی زۆری هەیە. هاوکاری ئێران لەگەڵ دۆستان و دراوسێکانی خۆی پێشینەی هەیە و ئەو هاوکارییە نەک دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری و خۆشبژێوی گەلانی ئێمە بەڵکوو دەبێتە هۆی سەربەخۆیی وڵاتەکان و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و چارەسەری کێشەکانی دەریای خەزەر ئەویش تەنیا لە ڕێگای وڵاتانی پەراوێزی ئەو دەریایەوە. ئەوە ستراتیژی گەورەی ئێران، بە دوور لە هەر چەشنە گۆڕانکارییەکی نێودەوڵەتییە.

News ID 42605

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha