بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمە لە بەغدا میوانداری محەمەد کازم ئال سادق ، باڵوێزی ئێران لە عێراق بوو.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا دوایین گۆڕاناکارییەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ڕێگاکانی گەشەی پێوەندی دوو لایەنەی نیوان تاران و بەغدایان تاوتوێ کرد.
حەکیم لە ئەو دیدارەدا جەختی کرد سەقامگیری عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە و ئەوەش پێویستی بە کۆنترۆڵ لەلایەن هەمووانەوەیە و ئەبێ یەکسانی وەکوو بنەمایەکی بنەڕەتی سەقامگیری بێتە دی.
ناوبراو لە کۆتاییدا داوای هاوکاری لە نێوان ناوەندە دینی و حکومییەکان بۆ ئاسانکاری بەشدری زیارەتکارانی وڵاتانی جیاوازی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی عاشوورا و ئەربەعینی کرد.
Your Comment