بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد کە واشنۆن بۆ تەواو کردنی ڕێککەوتنەکە لە ڤیەنا گفتوگۆی لەسەر دەکەن و جێبەجێ کردنی بە مەبەستی گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاماەیی هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەمان کاتدا پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران بە نیازپاکییەوە پابەندی دانوستانەکان و ڕێککەوتنەکە بێت، گەییشتن بە ڕێککەوتن نزیکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە دروست کردنی لەمپەر لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، هەروەها پاگەندەی کرد کە ئەبێ ئێران داواکاریی سەرووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەلا بنێت و بە نیازپاکییەوە هاوکاری بکات.
Your Comment