AP ١٤٠١ گوڵان ٣١ ٠٨:٤٩

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا پاگەندەی کرد؛

500 چەکداری سووری لەلایەن ڕووسیاوە بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا نێردراون

500 چەکداری سووری لەلایەن ڕووسیاوە بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا نێردراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: ڕووسیا 500 هێزی سووریایی بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا بەکار هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕووسیا سەدان هێزی سووریاییان گواستووەتەوە بۆ ڕووسیا تا وەکوو " بەکرێگیراو" لە پاڵ هێزەکانی خۆی لە ئۆکراینا شەڕ بکەن.

ئو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتێکدا بە پێی شایەتیی بنەماڵەی هێز و ئەفسەرە سووریاییەکان ڕایگەیاند کە ڕووسیا لانیکەم 500 هێز کە ناوی خۆیانیان لە کۆمپانیا ئەمنییەکان تۆمار کردبوو، لە کاتی جیاوازدا گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو گواستنەوە لە ڕێگای بنکەی سەربازی حەمیمیم لە مانگەکانی مارس و ئاپی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی هێزەکانی دیکە لە لیبیاوە ئەنجام دراوە.

مووچەی هێزە خۆبەخشە سووریاییەکان لە نێوان 1000 بۆ 1500 دۆلاری ئەمریکییە کە بەڵێنی پێدانی پاداش دوای کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنەکەشیان پێدراوە.

News ID 42079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha