AP ١٤٠١ گوڵان ١٥ ١٩:٢٤

قەیرانی عێراق بە کوێ دەگات؛

بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ پێشکەش کردنی گەڵاڵەی چوونەدەرەوە لە بنبەستی سیاسی

بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ پێشکەش کردنی گەڵاڵەی چوونەدەرەوە لە بنبەستی سیاسی

نوێنەری رەوتی سەدر لە پارلەمانی عێراق لە بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەک لە دوو رۆژی داهاتوو بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی عێراق هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەسوول رازی لە وتووێژ لە گەڵ بەغداد ئەلیەوم، وتی: سەدر دەیەوێ لە دوو رۆژی داهاتوودا گەڵاڵەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە بن بەستی سیاسی عێراق پێشکەش بکات.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە گەڵاڵەی سەدر رێگا بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی ئەدۆزێتەوە، وتیشی: ئەم گەڵاڵە پێشکەشی هاوپەیمانی سێ لایەنە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هێزە سیاسییە سەربەخۆکان دەکرێ.

ناوبراو رایگەیاند: پاش پێشکەش کردنی ئەم گەڵاڵە، هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق رێک دەکەون.

News ID 41836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha