AP ١٤٠١ گوڵان ١٠ ١٦:٤٧

جیهان داوا لە هەرێم دەکات لە گەڵ بەغدا بێت؛

کاریگەریی کشانەوەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە سەر کەرتی نەوت و گازی هەرێم

کاریگەریی کشانەوەی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە سەر کەرتی نەوت و گازی هەرێم

كشانه‌وه‌ى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى له‌هه‌رێم ده‌بێته‌ گورزێكى كوشنده‌ به‌ر پرۆسه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێم ده‌كه‌وێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێكخراوى دۆر بۆزانیارى نه‌وتى كوردستان ڕایگه‌یاند: دواپیشهاتى خراپ لەبارەى مەلەفى نەوتەوە، کشانەوەى گەورە کۆمپانیاى ئەمریکى ئیکسۆن مۆبیل بوو بەنهێنى لەکوردستان، پیشانى دەدات "یەکێک لەزلهێزترین کۆمپانیا نەوتیەکانى جیهان دڵخۆش نیە بە"وەبەرهێنانى مه‌ترسیدار" لەکەرتى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان".

ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، چۆن هاتنى ئیکسۆن کاریگەرى مەعنەوى گەورەى هەبوو لەسەر دروستبوونى خواستى وەبەرهێنانى نەوتى لە هەرێمى کوردستان، ئاواش پێچانەوەى جانتاکەى خواستەکە تووشى لاوازى و ترس و دڵەڕاوکێ دەکات.

ڕێكخراوه‌كه‌ داوا ده‌كات کە هەرێمى کوردستان واز لەخۆسەرى لەپرسى هەناردەى نەوت و وەبەرهێنان لەگازى سروستى بهێنێت، لەگەڵ عێراق بگاتە "ڕێکەوتنێکى دادپەروەرانە"، چونکە کشانەوەى ئیکسۆن مەعنەویەن پیشانى دەدات خواستى جیهانى ئەوەیە هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن بکات، چەمکى وەبەرهێنان و فرۆشتنى نەوت و گازى "مه‌ترسیدار" کۆتایى هاتووە.

رۆژى 29 ئه‌م مانگه‌ میدیا جیهانیه‌كان ڕایانگه‌یاند به‌هۆى ناڕه‌زایی ئه‌مریكاو عێراق له‌ كاركردنى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل له‌هه‌رێم، كۆمپانیاكه‌ كشایه‌وه‌و هه‌رێمى كوردستانى جێهێشت.

News ID 41766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha