AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٠ ١٤:٣٤

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛

15 بەرپرسی ئەمریکی بەهۆی هەوڵی تیرۆریستییەوە گەمارۆ دران

15 بەرپرسی ئەمریکی بەهۆی هەوڵی تیرۆریستییەوە گەمارۆ دران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەرپرسی ئەمریکی بەهۆی هەوڵی یترۆریستی، پەرەپێدان و پاڵپشتی لە تیرۆریزم و هەروەها پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لەلایەن ئێرانەوە گەمارۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی کە لە سەپاندنی گەمارۆ و هەروەها جەنایەتەکان لە دژی گەلی ئێران ڕۆڵیان هەبوو، هەواڵی دا.

لە بەڕێوەبردنی یاسای "بەرەوڕوو بوونەوەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و هەوڵی سەربزێوانە و تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکە" چەند کەسی ئەمریکی هاوپەیوەند بە ئەو باسەوە گەمارۆ دران.

لە بوارەکانی دیکە وەکوو هەوڵی زۆرەملێ تاک لایەنە دژی گەل و حکومەتی ئێران و هەوڵی بە ئەنقەستی ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆخی سەختی ژیان لە سەر ئێرانییەکان، لەوانە ڕێگری لە هاتنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی هەندێک کەس گەمارۆ دران.

بە پێی بابەتەکانی سەرەوە سەرجەم ناوەندە پێوەندیدارەکان، هەوڵە پێویستەکان بۆ بەڕێوەبردنی گونجاوی گەمارۆکان لە ئەو یاسایە دەدەن.

News ID 41520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha