بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵەخانەی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە ناوچەی ئەردملی مرسین لەلایەن گرووپێکی چەکداری نەناسەوە هێرشی کرایە سەر.
بە پێی نووسراوی گازته دیوان، شەوی ڕابردوو لە هێرشی گرووپێکی چەکداری نەناس بۆ سەر بینای هەدەپە لە ئردملی مرسین، باڵەخانەکە خەساری بەرکەوت. هێرشبەران بە هاویشتنی گوللە تابلۆی پارتەکەشیان تێکدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەندامان و فەرمانبەرانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان دەیانەویست بچنە ناو باڵەخانەکەوە لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو ئاگادار بوونەوە. دوای ئەوە ئەندامانی هەدەپە لقی مرسین، ئەندامانی ئەنجومەنی هاوپەیمانی و هاویاری لەگەڵ بنەماڵەی بەندکراوانی چوکوروا، ئەنجومەنی مافزانانی ئازادی و ئەنجومەنی بافی مرۆڤ، بە گرد بوونەوە لە بەردەم باڵەخانەی ئەو پارتە ڕایانگەیاند کە لە بەرانبەر گوشارەکان خۆڕاگر دەبن. هاوسەرۆکانی هەدەپە لقی مرسین لە لێدوانێکدا داوای شەڕی هاوبەش لە دژی فاشیزمیان کرد.
Your Comment