بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لە وتەهایەکدا سەبارەت بە پرۆژە گوماناوییەکان دژی پارتە ئیسلامییەکان هۆشداری دا.
نووری مالکی روونی کردەوە: ئێمە ئیزن نادەین پرۆژە گوماناوییەکان، پارتە ئیسلامییەکان لە گۆڕەپانی سیاسەت دوور بخەنەوە. ئەمە بەرپرسیاریەتی و ئەرکی ئێمەیە.
ناوبراو هەروەها راشیگەیاند: دووبەرەکی پارتە سیاسییەکانی عێراق زۆرە بەڵام نابێ ببێتە هۆی شەڕ. نابێ ئیزن بدەین پرۆژە بیانییەکان بیری لاوانی ئێمە بەرەو خراپە بکێشێ.
Your Comment