بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە دەیرەزوور کرایە ئامانج

تەقینەوەی بەهێز بنکەی سەربازانی ئەمریکیی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعمر لە دەڤەری دەیرەزووری سووریای هەژاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، چەند تەقینەوەی بەهێز بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعمر لە دەڤەری دەیرەزووری سووریای هەژاند. ئاڵبەت بە پێی ڕاگەیاندنی هەندێک سەرچاوە ئەو تەقینەوەگەلە ئەنجامی مانۆڕی سەربازییە کە لە لایەم هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو تەقینەوەگەلە ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی لە ئەو ناوچە خەریکی گەشت دانن.

هەندێک هەواڵدەریەکانیش ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی مووشەکی، بنکەی سەربازی ئەمریکا هەڵکەوتوو لە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلعمر لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور کراوەتە ئامانج.

News Code 41342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =