بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، محەمەد بەیاتی، یەکێک لە رێبەرانی ناسراوی رێکخراوەی بەدر لە جێگیربوونی بنکەکانی سیخوڕی رژیمی زایۆنی لە عێراق هەواڵی دا.
ئەو وتیشی: هەموو ئەم ناوەندانە لە نزیکی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دان. دەوڵەتی عێراق بەرپرسیاری رووداوەکانی عێراقە چونکوو سەبارەت بە بنکە سیخوڕییەکانی مووساد بێدەنگی راگرتووە.
ناوبراو روونی کردەوە: هەرێمی کوردستانی عێراق بە هۆی بوونی ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا، سووریا و ئێران بۆتە شوێنێک بۆ کردەوە دوژمنانەکان دژی ٣ وڵاتی دراوسێی تورکیا، ئێران و سووریا.
Your Comment