AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢١ ١٧:٤٥

پارێزگاری کوردستان:

کوردستان دەبێتە میوانداری گەورەترین جێژنی جیهانیی نەورۆز

کوردستان دەبێتە میوانداری گەورەترین جێژنی جیهانیی نەورۆز

پارێزگاری کوردستان لە میوانداریی کوردستان بۆ گەورەترین جێژنی جیهانی نەورۆز بە ئامادەبوونی گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لەم بارەوە وتی: کوردستان دەفرایەتی سروشتی و مێژوویی زۆری هەیە کە لە درێژەی ساڵدا گەشتیاری زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

ئەو وتی: لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە بۆنەی نەخۆشی کۆرۆناوە گەشتیاران سەفەری زۆریان بۆ کوردستان نەبووە بەڵام ئەمساڵ پێش بینی دەکرێت پارێزگای کوردستان زۆرترین رێژەی گەشتیاری بێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: جێژنی نەورۆزی کوردستان دەرفەتێکی زێڕین بۆ ناساندنی فەرهەنگ و شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان و گەشەی ئەم پیشەیە لە پارێزگایە.

زارعی کووشآ روونی کردەوە: هیوادارین بە هاوکاری هەموو رێکخراوەکان بتوانین بە باشترین شێوە ئەم جێژنە بەڕێوە ببەین.

News ID 41296

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha