بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شوشتەری دووشەممە شەو لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ شاندی ئابووری عێارق لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادە بازرگانییەکانی ئێران و بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە مەریوان، ڕایگەیاند: بەستێنێکی تایبەت بۆ گەشەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و بێ گومان بە کرانەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئەو پێوەندییەدا دەبینین.
ناوبراو زیادی کرد: پرسی کرانەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە بەڵگە هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمە و بەختەوەرانە سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی سەرمایەدانەری هەرێم ڕەزامەندی خۆیی بۆ کرانەوەی ناوچەی پیشەیی هابەش لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندووە.
شوشتەری وتیشی: کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە ڕێککەوتننامە پێشووەکان هاتبووە ئاراوە و هیوادارین پرسی ڕێککەوتننامە بۆ ناوچەی ئابووری هاوبەش لە نێوان دوو لایەنەکە واژۆ بکرێت.
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی راشیگەیاند: ئێران ئامادەیی هەر جۆرە هاوکارییەکی بۆ کردنەوەی ناوچەی هاوبەشی ئابووری هەیە.
Your Comment