AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٥ ٠٧:٥٨

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق:

جێبەجێ نەکردنی حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق بە زیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

جێبەجێ نەکردنی حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق بە زیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دا جێبەجێ نەکردنی حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق بە زیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە محەمەد سەبارەت بە حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاسایی بوونی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وتی: بە پێی ئەوەی کە ئەم حوکمە هەناردەکردنی نەوتی نایاسایی راگەیاندووە، دەوڵەتی هەرێم رێگایەک جگە لە رێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی نییە.

ئەو وتیشی: گەر دەوڵەتی هەرێم ئەم حوکمە جێبەجێ نەکات و لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی رێک نەکەوێت، دەوڵەت و خەڵکی هەرێم تووشی خەساری زۆر دەبن.

ناوبراو راشیگەیاند: هەرێمی کوردستان پاش ئەم حوکمە ناچار دەبێت وەکوو داعش لە رێگای قاچاخ و بە نرخێکی زۆر کەم نەوت بفرۆشێت.

News ID 41143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha