AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١ ١٣:٢٧

ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان:

حوکمی سیاسی دادگای فیدڕاڵی عێراق قبووڵ ناکەین

حوکمی سیاسی دادگای فیدڕاڵی عێراق قبووڵ ناکەین

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاردانەوە بە حوکمی ئەم دواییانەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوت لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، وتی: خەڵکی کوردستان ئیزن نادەن مافەکانیان پێشێل بکرێت و لە بەرانبەر حوکمی سیاسی دادگای فێدراڵ تەسلیم نابن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەرەبیە٢٤نیوز، عەرەفات ستوونی لەم بارەوە وتی: ئێمە لە بەرانبەر ئەرتەشی سەدامەوە تەسلیم نەبووین چۆن لە بەرانبەر حوکمێکی سیاسیدا تەسلیم دەبین؟

شیاوی ئاماژەیە دادگای باڵای فێیدڕاڵی عێراق ئەم دواییانە بە دەرکردنی حوکمێک، هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێمی کارێکی نایاسایی زانیوە و رایگەیاندووە هەولێر دەبێ نەوت ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات.

News ID 41114

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha