AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٧ ١٩:٣١

سەید حەسەن نەسروڵا:

توانای ئەوەمان هەیە مووشەکەکانمان بۆ مووشەکی خاڵپێک بگۆڕین

توانای ئەوەمان هەیە مووشەکەکانمان بۆ مووشەکی خاڵپێک بگۆڕین

سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتی: ئێمە توانای ئەوەمان هەیە هەزاران مووشەکی خۆمان بکەین بە مووشەکی خاڵپێک و ئەم رەوتەمان لە ساڵەها پێشەوە دەست پێ کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار، سەید حەسەن نەسروڵا لە ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە یاد و بیرەوەری فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆداندا وتی: ئێمە ناڵێین بنیاتنەری بەرخۆدان بووین و فەرماندە شەهیدەکانمان ئەم کارەیان ئەنجام دا. هێرشی ساڵی ١٩٨٢ هەڕەشەیەکی سەرەکی و ئاوارتە بۆ لوبنان و فەلەستین و سووریا بوو بەڵام مەترسی جیدی لە سەر لوبنان بوو.

ئەو وتیشی: بەرخۆدان بە هەموو گرووپەکانیەوە پارێزەری شۆناسی لوبنان بوو. بەرخۆدان ئەم شۆناسەی بە خوێن و گیانبەختکردنی خۆی پاراست و لە داهاتووشدا بەردەوام دەیپارێزێت.

ناوبراو رایگەیاند: بەرەنگاری لە گەڵ پرۆژەی زایۆنیسم پێویستی بە ئاستێکی بەرز و پێشکەوتوو بوو بۆیە بەرخۆدان پێک هات.

سەید حەسەن نەسروڵا هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەندێ کەس پێیان وایە داهاتوو بە بێ بوونی ئیسرائیل مومکین نییە بۆیە بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی و بە فەرمی ناسینی دەڕۆن، داکۆکی کرد: ئیسرائیل بەرەو لەناوچوون دەڕوات و بەرپرسانی ئەم ڕژیمە و ناوەندە لێکۆڵینەوەییەکان باس لەوە دەکەن.

News ID 41085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha