بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بریارە ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه كۆببێته‌وه.
كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى به‌سه‌رۆكایه‌تى بارزانی له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه هۆشیار زێباریی لەلایەن دادگای فیدراڵی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دورخرایه‌وه‌و پارتیش په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان درێژدهكاتو به‌پرسێكى سیاسیی ده‌زانێت نه‌ك یاسایی.
له‌میانى به‌رنامه‌ى شرۆڤه‌ى شارپرێسیشدا دانا شه‌هید جه‌زا ئه‌ندامى پێشوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ى دادگا سه‌باره‌ت به‌دورخستنه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق زیاتر سیاسى بوه تا یاسایی‌و پارتیش ئه‌مه وه‌ك كۆتایی پرۆسه‌ى سیاسى سه‌یرناكات".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێمه وه‌ك پارتى ناڵێین ئه‌مه هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت قوفڵ ده‌كات، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى دوادهخاتو پارتیش به‌فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆى ڕادهگهیهنێتو به‌دڵنیاییشه‌وه بهپهیوهندیهكانیدا ده‌چێته‌وه".
هه‌ر ئێواره‌ى دوێنیش به‌رپرسێكى پارتى له‌به‌غداوه سەبارەت بەگریمانەی بەڕێوەچونی دانوستان لەنێوان یەکێتیی‌و پارتی لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی تەوافوقی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، وتى:"لەسیاسەتەدا هەموو شتێک گریمانکراوە، چەند ڕۆژێک پێشتریش پافڵ تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کردوەو چەندین پشنیازی خراوەتە بەردەم، پێدەچێت لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا لەگەڵ یەکێتیی دەست بەدانوستان بکەینەوە، بەڵام بەمەرجەکانی پارتییەوە".
Your Comment