بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح لە پارلەمانی عێراق هەندێ زانیاری لە سەر بەرنامە داڕشتن و پیلانی ناوچەیی و بیانی بۆ گواستنەوەی تیرۆریستەکانی زیندانی حەسەکە لە سووریاوە بۆ عێراقی دەرخست.
ناوبراو وێڕای دەرخستنی پیلانی دوژمن لەم بارەوە، وتیشی: کرانەوەی دەروازەی زیندانەکان و هەروەها هەوڵ بۆ قاچاخ و گواستنەوەی داعشییەکان بۆ عێراق، لە چوارچێوەی پیلانێکی ناوچەیی و بیانی دژی عێراقدا بەرنامەی بۆ دادەڕێژرێت.
ئەو وتیشی: ئوردوگای ئەلهەول کە تیرۆریستەکانی داعشی تێدان، مەترسییەکی گەورە بۆ عێراق دێتە ئەژمار. هەموو هێزەکان و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەبێ بۆ بەرەنگاری لە گەڵ دزەی ئەو کەسانە بە خاکی عێراق ئامادە بن.
Your Comment