AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٠ ١٢:٥٤

ڕێبەری باڵا لە دیداری بەرهەمهێنەران:

نەخشەی ستراتیژیکی پیشە پێک بێت/کاری سەرەکی بەرپرسان

نەخشەی ستراتیژیکی پیشە پێک بێت/کاری سەرەکی بەرپرسان

ڕێبەری باڵای ئێران لەسەر پێکهێنانی نەخشەیەکی ستراتیژیک بۆ کۆمەڵەی پیشەی وڵات و بە تایبەتی هەندێک لە پیشەکان جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە وەبەرهێنەرانی ئێران و بەرپرسانی ئابووری و پیشەیی لە چەند کاتژمێر لەمەوپێشەوە لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەر لە ئەو دیدارە لە خوارەوە دێت:

یەکێک لە گرینگترین سوودەکانی ئەو کۆبوونەوە ئەوەیە کە بەرپرسانی وڵات لە زمانی چالاکانی ئابوورییەوە کێشە و لەمپەرەکانی سەر ڕێگایان ببیسن.

دوو کاری سەرەکی بەرپرسان:

یەکەم، پرسی پێکهێنانی نەخشەیەکی ستراتیژیک بۆ کۆی پیشەی وڵات و بە تایبەتی هەندێک لە پیشەکان و دووهەم، بەڕێوەبەرایەتی چڕوپڕ، بەڕێوەبەرایەتی و ڕێنوێنی.

من لەگەڵ دەستێوەردانی دەوڵەت و دامودەزگا دەوڵەتییەکان لە چالاکی ئابووری نیم، بڵام لەگەل ڕێنوێنی، چاوەدێری و یارمەتیدانیاندا هەم. ئەو کارە هەر دەبێت بکرێت.

News ID 40890

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha