AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٩ ١٨:١٨

داهێنانی شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەری دەمارە تێکچووەکان

داهێنانی شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەری دەمارە تێکچووەکان

لێکۆڵەرە ئیرلەندییەکان لە تاقیکارییەک کە لە سەر مشکەکان ئەنجام درا، شێوازێکی نوێیان بۆ چارەسەری دەمارە تێکچوەکان لە ڕێگای کەڵک وەرگرتن لە پرۆتئینی دەوروبەری خانەکانیان داهێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی نیوئەتڵەس, دەمارەکان پاش نەشتەرگەری بۆ گەشە کردنی دووبارەیان تووشی قەیران دەبن و هەندێ لە نەخۆشەکانیش هەر بەم بۆنەوە توانای جووڵانەوەی دەست و پێیان نامێنێ.

دەمارەکان پاش تێکچوون پێویستیان بە یارمەتی هەیە بۆ ئەوەی دیسانەوە بەکار بهێنرێن. لە کاتێکدا تووشی خەساری زۆر دەبن، دەکرێ لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە لە شوێنەکانی دیکەی لەش بۆ باشتر بوونیان کەڵک وەربگیردرێت بەڵام بێگومان ئەمە شوێنێکی دیکەی جەستە تووشی کێشە دەکات.

لێکۆڵەرانی ڕویاڵ کالجی ئیرلەند لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ڕێگایەکیان بۆ باشتر بوونی کارامەیی NGC داهێناوە. ئەوان ئەم لێکۆڵینەوەیان لە سەر مشکەکان تاقی کردەوە و پاش چەند حەوتە ئەنجامی باشی لێکۆڵینەوەکەیان بینی و بۆیان سەلمێندرا.

ئەم لێکۆڵینەوە لە ژورناڵی ماتریکس بیۆلۆژی بڵاو کراوەتەوە.

News ID 40771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha