AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٧ ١١:٢٤

خانمە تیرهاوێژی کەم ئەندامی ئیلامی لە ئاستی ئێران درەوشایەوە

خانمە تیرهاوێژی کەم ئەندامی ئیلامی لە ئاستی ئێران درەوشایەوە

کۆمەڵێک لە خانمانی تیرهاوێژی کەم ئەندامی ئیلامی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی وڵات درەوشانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی ڕاهێنەری ئەو یانە، ئەو خولە لە کێبڕکێیانە بەرزڕاگرتنی یادی شەهید قاسم سولەیمانی "پیاوی مەیدان" لە مادەی تفەنگ و تەپانچە کۆتاییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە تاران بەڕێوە چوو و بە گشتی 14 تیم لە پارێزگاکانی سەرتاسەری ئێران بەشداریان کرد.

سوعیدە ئەندیشە وتی: لە پارێزگای ئیلامەوە تیمێکی 9 کەسی لە خانمانی وەرزشکاری کەم ئەندام بەشداریان کرد کە لە بواری تفەنگی بادی وەستاوی تیمی پەی سێهەم و لە بواری تفەنگی بادی ڕاکێشراوی تیمی پلەی دووهەمیان وەدەست هێنا.

زەهرا جەمالی، شکۆفە ڕەزایی، زەینەب ئەدیب نەژاد، نێرگز نووریان، مەعسوومە ئاروونە و ڕەباب ناسریان شەش وەرزشوانن کە لە ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان توانیان میدالیا وەدەست بهێنن.

News ID 40736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha